ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به ئامانجی گه‌یشتن به مۆندیال ده‌جه‌نگێت
ئەمڕۆ ئێوارە عێراق لە پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیای ٢٠٢٣ و مۆندیالی ٢٠٢٢ لە کۆمەڵەی سێیەم لە بەسرە میوانداریی هۆنگ کۆنگ دەکات.
کاتژمێر 7:00ـی ئێوارە عێراق لە یاریگای نێودەوكەتی بەسرە لە گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی پاڵاوتنەکان میوانداریی هۆنگ کۆنگ دەکات، کە عێراق لە یەکەم یاریی بە گۆڵێک لەگەڵ بەحرەین یەکسان بوو.
ئەم یارییە بۆ ژیلوان حەمەدی ئەستێرەی کوردی تایبەت دەبێت، چونکە لەوانەیە ببێتە یەکەم یاریی نێودەوڵەتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئەو یاریزانە كه بانگهێشتی یارییەکە کراوە و چەند رۆژێکە شانبەشانی هەڵبژاردەکەی راهێنان دەکات، بەڵام جەستن میرام بۆ ئەم یارییە ئامادە نابێت.
عێراق دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ ئاماده‌كاری بۆ سێه‌مین یاری له‌م قۆناخه‌دا ده‌كات كه بڕیاره نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە لە لە پاڵاوتنەکان ببێته میوانی کەمبۆدیا.