مێسی دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل چی گوت؟
دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی سه‌ركردایه‌تی بارسێلۆنا له دێربی كه‌ته‌لۆنیا كرد و به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستیان به ئیسپانیۆلی هاوشاریان هێنا، له‌و یارییه‌دا مێسی 2 گۆڵی به لێدانی راسته‌وخۆ تۆمار كرد.
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا نهێنی سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئسیپانیۆل بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه توانیان زوو گورزی خۆیان بوه‌شێنن و گۆڵی پێشكه‌وتن تۆمار بكه‌ن و به خێرایی گۆڵی زیاتر بكه‌ن.
لیۆ گوتیشی: ئێمه له‌و یارییه‌دا ئیسپانیۆلمان تووشی كێشه كرد، به‌تایبه‌تی ئه‌وكاته‌ی تۆپ لای ئێمه ده‌بوو، یاریزانانی به‌رامبه‌ر به ته‌واوه‌تی ترسیان لێ نیشتبوو، یاریزانه‌كانی بارسا ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو بۆشاییه‌كانی یاریگه‌دا گرتبوو.
مێسی ژماره‌ی لێدانه راسته‌وخۆیه‌كانی له 2018 گه‌یانده (10) گۆڵ، به‌مه‌ش یه‌كه‌مین یاریزانه له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كانی ئه‌ورووپا بتوانێت ئه‌م كاره بكات.
له‌مباره‌یه‌وه لیۆ ده‌ڵێت: هێشتا من خۆم زۆر به كارامه له لێدانی راسته‌وخۆ نازانم، بۆیه به‌رده‌وام راهێنانی زیاتر له‌سه‌ر لێدانی راسته‌وخۆ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی زیاترم هه‌بێت، سووپاس بۆ خودا به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ ره‌خسا 2 گۆڵ له رێگه‌ی تۆپی وه‌ستاو تۆمار بكه‌م.
مێسی گوتیشی: هه‌رگیز بیرم له‌وه نه‌كرده‌وه كه به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل به لێدانی راسته‌وخۆ هاتریك تۆمار بكه‌م.
مێسی له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ستایشی ئاستی عوسمان دێمبلی كرد كه یارییه‌كی زۆر باشی كرد، له‌مباره‌یه‌وه لیۆ گوتی: به‌بوونی دێمبلی زۆر دڵخۆشین، تیپه‌كه‌مان پێویستی به هه‌موو یاریزانه‌كان هه‌یه.