"بڕیار له‌سه‌ر فرۆشتنی ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆنا درا"
یانه‌ی بارسێلۆنا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یانه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له دوایین رۆژه‌كانی 2019 ئه‌نجامدا، له كۆی 300 ده‌نگی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی 218 ده‌نگ داوای فرۆشتنی عوسمان دێمبلی ده‌كه‌ن.
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و بۆردی گشتی بارسێلۆنا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ 2020 ئه‌نجام دا تێیدا به كۆكردنه‌وه‌ی 218 ده‌نگ داوایان كرد له هاوینی داهاتوو عوسمان دێمبلی هێرشبه‌ری فره‌نسی بفرۆشن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوایان كرد پارێزگاری له مانه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی بكه‌ن و ئه‌و یاریزانه له بارسێلۆنا كۆتایی به كاروانی وه‌رزشی خۆی بێنێت.
له كۆبوونه‌كه‌دا به‌كۆی ده‌نگ داوایان كرد هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی یۆرگن كلۆپ راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی بده‌ن و له 2020 بیكه‌نه شوێنگره‌وه‌ی ڤاڵڤێردی.