به‌په‌له.. "مۆرینهۆ ده‌بێته راهێنه‌ری دۆرتمۆند"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا، خۆزێ مۆرینهۆ نزیكه‌ی ببێته راهێنه‌ری بوروسیا دۆرتمۆند.
رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كردووه به‌رپرسانی یانه‌ی بۆرووسیا دۆرتمۆند ده‌ستیان به گفتووگۆكانیان له‌گه‌ڵ مۆرینهۆ كردوو و ده‌بێته راهێنه‌ری بوروسیا دۆرتمۆند.
رۆژنامه ئه‌ڵمانییه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه به‌رپرسانی دۆرتمۆند چاوه‌ڕێی هیچ ئه‌نجامێكی باش له لوسیان فاڤری راهێنه‌ری سویسری یانه‌كه‌یان له چامپیۆنزلیگ ناكه‌ن و به‌هۆی خراپی له خولی ئه‌ڵمانی كه له كۆی 8 گه‌ڕ ته‌نیا 15 خاڵیان كۆكردووه‌ته‌وه و خانه‌ی چواره‌میان گرتووه و هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره پۆرتوگالییه‌كه ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.
خۆسێ مۆرینهۆ له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2018 له راهێنه‌رایه‌تی مانچێسته‌ر یونایتد لادرا و تا ئێستاش بێكاره، پێشتر وه‌ك راهێنه‌ر نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و پۆرتۆ بردۆته‌وه، نازناوی خولی نێوخۆیی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی چێڵسی و ریال مه‌درید به‌ده‌ستهێنا.