هه‌نارده‌ی مریشك قه‌ده‌خه كرا
K24 - ھەولێر
نه‌به‌زعه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هه‌ولێر بە كوردستان24 رایگه‌یاند، به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی دارایی هاووڵاتیان، هه‌نارده‌ی مریشك بۆ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای هه‌ولێرو به‌تایبه‌ت بۆ پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق قه‌ده‌غه‌كراوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌هه‌نارده‌ی مریشك ناده‌ین.
ئه‌و بڕیاره له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بوو نرخی مریشكی زیندوو به‌رێژه‌ی زیاتر 100% بەرزبووەوە هه‌ر كیلۆیه‌ك مریشك گه‌یشته 3 هه‌زار و 750 دینار، بەڵام دوای ئەم بڕیارەش تا ئێستا نرخی مریشك دانەبەزیووە.