چیرۆكی ئه‌و كچه ئێرانییه‌ی بۆ لێكچوون له ئه‌نجێلینا جۆلی 50 نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامداوه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌حه‌ر تابار، 22 ساڵ، دانیشتووی تارانی پایته‌ختی ئێرانه و یه‌كێكه له هه‌واداره سه‌رسه‌خته‌كانی ئه‌نجێلینا جۆلی، ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی هۆلیوود.
سه‌حه‌ر به جۆرێك سه‌رسامه به‌و خانمه ئه‌كته‌ره، ویستوویه‌تی له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه شێوه‌ی ده‌موچاوی وه‌ك هی ئه‌و لێبێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی به‌لجیكا، ئه‌و كچه نزیكه‌ی 50 نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ئه‌نجامداوه تاكو ببێته لێكچووی جۆلی، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی له ئاستی چاوه‌ڕوانیدا نه‌بووه و فانه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێیانوایه بووه‌ته زۆمبی، نه‌ك جۆلی.
هه‌ر كاتێك سه‌حه‌ر وێنه و گرته ڤیدیۆكانی خۆی به‌م شێواز و ده‌ركه‌وتنه بڵاوده‌كاته‌وه، ده‌بێته جێگه‌ی مشتومڕێكی زۆری به‌كارهێنه‌ران، وێرای شوبهاندنی به زۆمبی، به‌ڵام هه‌ندێك له فانه‌كانی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و كچه ته‌نها له رێگه‌ی به‌كارهێنانی مه‌یكئه‌پ شێوه‌ی ده‌موچاوی خۆی ده‌گۆڕێت.
به گوێره‌ی وێبسایتی sudinfoی به‌لژیكی، سه‌حه‌ر ده‌ڵێت: "تاكه ئامانجم له ژیان ئه‌وه‌یه له ئه‌نجێلینا جۆلی بچم"، ئاشكراشی ده‌كات، تا ئێستا نزیكه‌ی 40 كیلۆ له كێشی له‌شی خۆی دابه‌زاندووه.
دوای ئه‌و هه‌موو نه‌شته‌رگه‌ری و دابه‌زاندنی كێشی له‌ش، هێشتا جیاوازی زۆر له‌نێوان سه‌حه‌ر و جۆلی هه‌یه و به یه‌ك ناچن.
سه‌رچاوه: Daily Mail - Sudinfo