به ڤیدیۆ.. كچه شه‌ڕڤانێك شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵانی داعش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كچه شه‌ڕڤانێكی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات نیشان ده‌دات، كه به قه‌ناسێك شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵانی داعش و قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه ده‌كات.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و كچه شه‌ڕڤانه، ته‌قه له ئامانجێك ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر له‌وێوه، له‌لایه‌ن قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی داعشه‌وه ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و به دووری چه‌ند سانتیمه‌ترێك له سه‌رییه‌وه، به دیواره‌كه‌ی پشتی ده‌كه‌وێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كچه شه‌ڕڤانه‌كه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ترسێكی تێدا به‌دی بكرێت، به پێكه‌نینه‌وه خۆی نزم ده‌كاته‌وه و پێده‌كه‌نێت.
له ئێستادا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، به پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه‌ی سووریایان ده‌ستپێكردووه، كه به ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش ناسراوه.