به ڤيديۆ.. خه‌ريك بوو ببێته خۆراكى قرشه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
له گرته‌يه‌كى ڤيديۆييدا، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه، ئافره‌تێك له كاتى پێدانى خواردن به چه‌ند قرشێك، ده‌كه‌وێته به‌رده‌م قرشێك و ژيانى ده‌كه‌وێته مهترسييهوه.
وه‌ك به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئاماژه‌يان پێكردووه، رووداوه‌كه له ئوستراليا روويداوه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و مه‌ترسييانه‌ى رووبه‌ڕووى بوونه‌وه، ژيانى ئه‌و ئافره‌ته له لايه‌ن كه‌سێكه‌وه، كه له نزيكى بوو له مه‌رگ رزگار كرا، به‌ر له‌وه‌ى قرشه‌كان په‌لامارى بده‌ن.