ژنێک بە بەرچاوی 1.4 ملیۆن کەس بە سروشتی منداڵی بوو

رەتیدەکاتەوە بچێتە نەخۆشخانە و دەرمانی هێورکەرەوە وەربگرێت

K24 - هه‌ولێر:

ژنێک لە ئەڵمانیا رەتیکردەوە بۆ بە دونیا هێنانی منداڵەکەی بچێتە نەخۆشخانە و دەرمانی هێورکەرەوە وەربگرێت، بەڵکو بە بەرچاو 1.4 ملیۆن بینەر لەناو باخچەی ماڵەکەی منداڵکەی بوو.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی سەنی بەریتانی، سارای 36 ساڵ ئەوە شەشەم منداڵییەتی بەو جۆرە بە دونیای دەهێنێت.

لە وەڵامی ئەوەی بۆچی ئەو کارە دەکات، سارا دەڵێت: "هەر ژنێکم دەمەوێت وەک ژن بم. ئەمە سروشتیترین و ئاساییترین شتە لە ژیان. من هیچی نامۆ بینم".

سەبارەت بەوەی بۆچی هێشتی لە رێگای کامێرا پرۆسەکە راستەوخۆ تۆماربکرێت و لە ماڵپەڕی یوتیوب بڵاوبکرێتەوە، سارا گووتی: "لە وێنە کۆنەکان دەردەکەوێت، کچان سەیری دایکیان دەکەن تاکو بزانن چۆن منداڵیان دەبێت. ئێستا ئەم هەلە زۆر کەمە. تۆ هەل بدەیت بە کەسێک بتوانێت منداڵبوون ببینێت بەبێ یارمەتی، ئەوەشتێکی زۆر دەگمەنە ئەم رۆژانە".

H.J