نرخى چاكێته‌كه‌ی میلانیا تره‌مپ میدیاكانی ئه‌وروپای به‌خۆوه سه‌رقاڵ كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و چاكێته‌ی میلانیا تره‌مپ، هاوسه‌ری دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی سیسیلی ئیتاڵیا پێی ده‌ركه‌وت، به‌هۆی نرخه زۆره‌كه‌ی هه‌مووانی به‌خۆوه سه‌رقاڵ كردووه و بووه‌ته باسی میدیاكانی ئه‌وروپا.
نرخی چاكه‌ته‌كه ده‌گاته 51 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكا و له ماركه‌ی دۆلجی ئاند گابانه‌یا و ئیتاڵییه.
ميلانيا به یاوه‌ری تره‌مپی هاوسه‌ری، گه‌شتێكی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا ئه‌نجامداوه و له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیان ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه دوورگه‌ی سیسیلیای ئیتاڵیا، كه ده‌كه‌وێته ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
میلانیا به هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر نمایشكاری جلوبه‌رگ بووه، گرنگییه‌كی تایبه‌ت به جلوبه‌رگ و پۆشاكه‌كانی خۆی ده‌دات، دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌مڕۆی به‌و چاكێته، دۆلجی ئاند گابانا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام سێ وێنه‌ی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكای بڵاوكردووه‌ته‌وه و سوپاسی كردووه.