له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا 27 هاوێنه له چاوی ژنێك ده‌رده‌هێنرێت
K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی ته‌مه‌ن 60 ساڵان، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ست به ئازارێك ده‌كات له چاوه‌كانیدا، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی سولیهل ده‌كات له وێست میلاندزی به‌ریتانیا و پزیشكانیش دوای پكشنین و له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا، 27 هاوێنه "عه‌ده‌سه" له چاویدا ده‌رده‌هێنن.
به گوێره‌ی گۆڤارێكی زانستی، ئه‌و ژنه زیاتر له 30 ساڵه ئه‌و هاوێنانه‌ی به‌كارهێناوه و وه‌ك ئه‌و رێنماییانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوێنه‌كه‌دا بوونه له‌سه‌رییان نووسراوه، هاوێنه‌كه ته‌نها یه‌كجار به‌كارده‌هێنرێت.
له سه‌ره‌تای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا، پزیشكان بۆیان ده‌ركه‌وت، له چاوێكیدا 17 چین كه له هاوێنه‌ی ته‌نك پێكهاتووه، بووه‌ته پارچه‌یه‌كی پلاستیكی ره‌ق له‌سه‌ر چاوی, له چاوه‌كه‌ی دیكه‌شیدا 10 هاوێنه‌ی دیكه به هه‌مان شێوه بووه‌ته پارچه‌یه‌كی پلاستیكی ره‌ق.
به گوێره‌ی گۆڤارى زانستی "ئۆپتیمێتری توده‌ی" به‌ریتانی، ئه‌و ژنه جۆره هاوێنه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌كارهێناوه، گوایه ته‌نها بۆ یه‌كجار به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چووه و ته‌واوی ئه‌و هاوێنانه به‌سه‌ر چاوه‌كانییه‌وه ماونه‌ته‌وه.
دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش، ئێستا ژنه‌كه هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كات و هیچ ئازارێك له چاوه‌كانیدا نه‌ماوه.
یه‌كێك له پزیشكه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وان تووشى شۆك بوونه كاتێك ئه‌و 27 چینه هاوێنه‌یان له‌سه‌ر چاوی ئه‌و ژنه بینیوه كه بووه‌ته گرێ و تا ئێستاش ژنه‌كه پێی نه‌زانیوه.
به گشتی پزیشكان، هۆشداری له به‌كارهێنانی هاوێنه‌ی جوانكاری بۆ چاو ده‌ده‌ن, به تایبه‌تیش له كه‌شه گه‌رمه‌كان، كه به‌هۆی ناسكی و ته‌نكییه‌وه، ئه‌گه‌ری توانه‌وه‌ی هه‌یه و ره‌نگه ببێته هۆی كوێربوون، یان زیانی دیكه‌ی ته‌ندرووستی بۆ چاوه‌كان.
سه‌رچاوه: هاف پۆست