له مزگه‌وتێك ژنان و پیاوان به تێكه‌ڵاوی نوێژ ده‌كه‌ن
k24 - هه‌ولێر:
كۆتایی مانگی نیسانی رابردوو، له شاری بێركلی نزیك ویلایه‌تی سان فرانسیسكۆی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، یه‌كه‌مین مزگه‌وت كرایه‌وه كه پیاوان و ژنان پێكه‌وه نوێژی تێدا ده‌كه‌ن.
مزگه‌وته‌كه ناونراوه " دڵی یه‌كسانخوازی مه‌ریه‌م" و سه‌رپه‌شتیاره‌كه‌یشی كه ناوی "رابیعه كبه‌یلی"یه ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، له رێگه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌وه ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوان ژنان و پیاوان درووست بكه‌ن.
به‌ڵام مشتومڕێكی زۆر له‌سه‌ر مزگه‌وتێكی له‌و شێوه‌یه له نێوان موسڵمانان هاته‌ووه‌ته ئاراوه، زۆر كه‌س به توندی دژی ئه‌و بیرۆكه‌یه وه‌ستاونه‌ته‌وه و ده‌ڵێن" ئه‌مه ده‌ستكاریكردنی پایه‌كانی ئایینی ئیسلامه".
ملیۆنان كه‌سیش به‌رامبه‌ر ئه‌و ڤیدیۆیه كاردانه‌وه‌یان نواندووه‌و سه‌رسوڕمانی خۆیان ده‌ربڕیوه و بیرۆكه‌ی مزگه‌وتێكی تێكه‌ڵاویان به توندی ره‌تكردووه‌ته‌وه و روونیان كردووه‌ته‌وه كه " ئایینی ئیسلام زۆر روونه له‌و رووه‌وه‌و تێكه‌ڵاوی نێوان ژنان و پیاوان له مزگه‌وت ره‌تكراوه‌ته‌وه".