كوڕی قه‌زافی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی لیبیا كاندید ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌یمه‌ن بۆراس، راسپێردراوی به‌رنامه‌ی سیاسی و چاكسازی سه‌یفول ئسیلام قه‌زافی، كوڕی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی رایگه‌یاند، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، سه‌یفول ئیسلام خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی لیبیا كاندید ده‌كات.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له تونس، بۆراس دووپاتیكرده‌وه، "مه‌به‌ستی سه‌یفول ئیسلام قه‌زافی له خۆ كاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی لیبیا، ئه‌وه نییه كه چاوی له ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵكو مه‌به‌ستی رزگاركردنی وڵاته‌كه‌یه".
بۆراس گوتی: "سه‌یفول ئیسلام ده‌ستی هاوكاری بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه درێژ ده‌كات، كه خێر و چاكه‌یان بۆ لیبیا ده‌وێت، چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ یاخۆد هه‌رێمی یانیش له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی". جه‌ختیشی كرده‌وه، "به‌رنامه سیاسی و چاكسازییه‌كه‌ی كوڕی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی، خۆی له دیدگایه‌كی سیاسی، ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واودا ده‌بینێته‌وه بۆ لیبیا".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خالد گویل، پارێزه‌ری سه‌یفول ئیسلام به رووسیا توده‌ی راگه‌یاند، هه‌ركاتێك ده‌رگای خۆكاندیدكردن به‌ڕووی پاڵێوراواندا كرانه‌وه، سه‌یفول ئیسلام به‌فه‌رمی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی كاندید ده‌كات و، گه‌لی لیبیاش مافی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سه‌یان هه‌یه، كه بۆ ئه‌و پۆسته شیاوه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، له ساڵی 2011ـه‌وه كاتێك كه موعه‌ممه‌ر قه‌زافی باوكی كوژرا، سه‌یفول ئیسلام ده‌ستگیركرا و، له‌و كاته‌وه‌ی له ساڵی 2017 له گرتووخانه‌ی شاری زه‌نتانی باشووری ته‌رابلوس ئازادكراوه، نه‌هاتۆته به‌رده‌م راگه‌یاندنه‌كان.
تائێستاش هیچ زانیارییه‌كی ورد له‌باره‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی كوڕی قه‌زافی نازانرێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه چه‌ند كه‌سێك خۆیان ده‌رخستووه و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، كه له قه‌زافییه‌وه نزیكن و، له چه‌ندین بۆنه و كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا به‌ناوی سه‌یفول ئیلامه‌وه قسه ده‌كه‌ن.
H.B