سریلانکا هۆکاری هێرشە تیرۆریستییە خوێناوییەکانی ئاشکرا کرد

پەیوەندی بە هێرشی سەر دوو مزگەوتەکەی نیوزیلانده‌وه‌ هەیە

وەزارەتی بەرگریی سریلانکا ئاشکرای کرد، هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر وڵاتەکەی "لە تۆڵەی هێرشی سەر دوو مزگەوتەکەی نیوزیلاند بووە".

رۆژی یەکشەممەی رابردوو، هەشت تەقینەوەی یەك بە دوای یەكو لە کۆلۆمبۆی پایتەختی سریلانکا لە ژمارەیەك ھۆتێل و كڵێسا روویان دا، بە هۆیانەوە 320 کەس کوژران و 500 دیکەش بریندار بوون.

جێگری وەزیری بەرگریی وڵاتی سریلانکا رایگەیاند: "هێرشەکان لە لایەن چەند گرووپێکی ئیسلامی ئەنجام دراون، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ تۆڵەکردنەوە بووە لە هێرشەکانی وڵاتی نیوزیلاند".

لە 15/03/2019، چەکدارێک هێرشی کردە سەر دوو مزگەوتی وڵاتی نیوزیلاند و بە هۆیەوە 50 نوێژخوێن گیانیان لە دەست دا و 50 دیکەش بریندار بوون.

RT

H.J