"حكوومه‌تی هه‌رێم سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌و وه‌زاره‌ته، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئاینی له شاری هه‌ولێر، پشتوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به‌وه‌كاله‌ت دووپاتیكرده‌وه، وێڕای هه‌مواركردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نیازه له‌داهاتوودا سیسته‌می مووچه به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و، مانگانه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌ك خۆی و به‌بڕی ته‌واو دابه‌ش بكات.
پێشتر به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌ناردنی بودجه‌ی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غداوه، له مانگی شوباتی ساڵی 2016، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێژه‌یه‌ك جێبه‌جێ كرد، كه له‌نێوان 15% بۆ 75% بوو، دواتر له مانگی ئازاری ئه‌مساڵ دووباره ئه‌و سیسته‌مه‌ی له وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌مواركرده‌وه و رێژه‌ی پاشه‌كه‌وت له 10% بۆ 30% كه‌مكرده‌وه و، تائێستاش كاری پێده‌كرێت.
H.B