حكوومەتی ھەرێم چەند پرسێك تاوتوێ دەكات

چەند راپۆرتێك لە كۆبوونەوەكە دەخرێنەڕوو

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی چەند پرسێك کۆببێتەوە و یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش پرسی خانووە بێ تاپۆكانە.

سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیران بە کوردستان24 راگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە".

گوتیشی: "لەو کۆبوونەوەیەدا پرسی خانووی بێ تاپۆ تاوتوێ دەکرێت، بە تایبەت ئەو هەزار خانووەی پارێزگای سلێمانی کە پێشتر باس لە تاپۆ کردنیان کرا بوو".

ئەوەشی خستەڕوو: "هەر لەو کۆبوونەوەیەدا وەزارەتەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بازرگانی راپۆرتێکی تایبەتیان دەبێت و دەیخەنەڕوو".

ھ.م