جۆن مه‌ككه‌ین: ئێستا كاتی گۆڕینی رژێمی ئێرانه
K24 - هه‌ولێر:
جۆن مه‌ككه‌ین، سیناتۆری دیاری كۆمارییه‌كان و سه‌رۆكی لێژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئێستا كاتی گۆڕینی رژێمی ئێرانه له پێناو به‌دیهێنانی خواست و هیواكانی گه‌لانی ئێران.
هاوكات هاوكاری و پاڵپشتییه‌كانی ئێرانی بۆ تیرۆر و تیرۆریستان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئیدانه كرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتنێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كه ره‌زا په‌هله‌وی كوڕی شای پێشووی ئێران ئاماده‌ی بوو، مه‌ككه‌ین رایگه‌یاند، پرسی گۆڕینی رژێمی ئێران "زۆر گرنگه" و ئێستا كاتی به‌دیهێنانی دیموكراتییه‌تێكی كارا و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و كراوه‌یه له‌و وڵاته.
به گویره‌ی وێبسایتی "ته‌قاتوع"ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، مه‌ككه‌ین راشیگه‌یاندووه، ئه‌و رێڕه‌و "كۆریدۆر"ه‌ی ئێران سه‌رقاڵی بنیاتنانیه‌تی كه ده‌یه‌وێت له تارانه‌وه بگاته لوبنان، كارێكی "مه‌ترسیداره"، هاوكات ره‌خنه‌ی له ئیداره‌ی باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكاش گرت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران.
مه‌ككه‌ین گوتیشی: "ئیداره‌ی ئۆباما له داكۆكیكردن له ئازادی و دیموكراسی شكستی هێنا".
سیناتۆری دیاری كۆمارییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئیداره‌ی نوێی كۆشكی سپی به مه‌به‌ستی گۆڕینی ئه‌و رژێمه، كار له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك ده‌كات و ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا به شێوازێكی نوێ له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌گرێته به‌ر.