سەرۆک بارزانی ساڵیادی داستانی پردێ بەرز دەنرخێنێت
K24 - ههولێر:
سهرۆك بارزانی، بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی داستانی پردێ، کە تێیدا پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، شکستیان بە پیلانێکی گەورەی دەرەکی و ناوخۆیی هێنا و کوردستانیان پاراست، پهیامێكی بڵاوكردهوه.
سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا کە لە ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتەری بڵاو کراوەتەوە، ئەو یادەی بەرز نرخاند.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
"بیستی ئۆکتۆبەر، ساڵیادی داستانی پردێ بەرز دەنرخێنین.
هەزاران سڵاو بۆ گیانی شەهیدانی ئەو داستانە و سوپاس و پێزانین بۆ ئەو قارەمانانەی بەشداری داستانی پردێ بوون".
بیستی ئۆکتۆبەر، ساڵیادی داستانی پردێ بەرز دەنرخێنین.
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) October 20, 2018
هەزاران سڵاو بۆ گیانی شەهیدانی ئەو داستانە و سوپاس و پێزانین بۆ ئەو قارەمانانەی بەشداری داستانی پردێ بوون.
ئ. م