كاركردن له هه‌فته‌یه‌كدا بۆ 4 رۆژ كه‌مده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیا جیهانییه‌كان ژماره‌ی رۆژه‌كانی كاركردنیان له هه‌فته‌یه‌كدا له پێنج رۆژه‌وه بۆ چوار رۆژ كه‌مكرده‌وه، به‌هه‌مان كرێی كاره‌كه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وتووه به‌و شێوه‌یه به‌رهه‌م زیاد ده‌بێت و ده‌توانن فه‌رمانبه‌ر و كرێكاره‌كانیان بپارێزن و ماندوو بوونیان كه‌مبكه‌نه‌وه. داواكاریی بۆ ئه‌و سیستمه زیادیكردووه‌و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاریش له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و كرێكاران پشت به ته‌كنه‌لۆژیا ده‌به‌سترێت.
پاش جێبه‌جێكردنی سیستمی چوار رۆژ كاركردن له هه‌فته‌یه‌كدا، شۆڵتز هۆڤن، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای پلانیۆ بۆ پرۆگرامسازیی له به‌رلین، ده‌ڵێت: "پرسه‌كه به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی ته‌ندرووستییه، كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ده‌كرێن له‌بری ئه‌وه‌ی چه‌ندین كاتژمێری زۆر كاری شێتانه بكه‌ن".
هۆڤن پاش ده ساڵ كاركردنی چڕ له كۆمپانیاكه‌دا، شێوازێكی نوێی كاركردنی تاقیكرده‌وه، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "هه‌ستم به‌وه‌كردووه به‌و چوار رۆژه ده‌بێت خێراتر و وردتر كاره‌كان بكه‌ین ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت رۆژێكی زیاتر پشوو وه‌رگرین".
له نیوزله‌نداش، كۆمپانیای (Perpachowal Guardian) بۆ بیمه و دڵنیایی، بۆی ده‌ركه‌وتووه رێژه‌ی هه‌ستكردن به فشار و ماندووبوون له‌سه‌ر كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان كه‌م بووه‌ته‌وه. جگه له‌وه‌ش باشتر له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌یان تێكه‌ڵ بوون، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه سیستمی 32 كاتژمێر كاركردنیان له هه‌فته‌یه‌كدا تاقیكرده‌وه.
له ژاپۆنیش، حكوومه‌ت كۆمپانیاكان هانده‌دات ئه‌و سیستمه جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌ر چه‌نده له‌و وڵاته پلانێكی ناسراوتر بۆ كاركردن هه‌یه و هاووڵاتیانیش نایانه‌وێت كاركردن كه‌مبكه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمپانیای گرای نیویۆرك رێگه‌ی به 4 رۆژ كاركردن له هه‌فته‌یه‌كدا داوه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا 85% مووچه‌ی ستافهكانی بدات.
یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی بریتانیاش له هه‌وڵدایه وڵات به‌و ئاراسته‌یه پاڵبنیت رۆژه‌كانی كاركردن له هه‌فته‌یه‌كدا بكرێته 4 رۆژ، پارتی كرێكارانیش پاڵپشتی ئه‌و سیستمه ده‌كات، یه‌كێتی سه‌ندیكاكان پێیوایه بێ ئه‌وه‌ی مووچه و كرێی كار كه‌مبكرێته‌وه پێویسته ئه‌و سیستمه جێبه‌جێ بكرێت و له به‌رامبه‌ردا ته‌كنه‌لۆژیا و رۆبۆت بۆشاییه‌كان پڕبكه‌نه‌وه.
لووسی گرین، شاره‌زایه‌كی كۆمپانیای جی واڵته‌ر تۆمسۆن بۆ راوێژكاریی ده‌ڵێت: "خه‌ڵك هه‌ستیان به‌وه‌كردووه كێشه‌كانی ته‌ندرووستی و ده‌روونی و عه‌قڵییان په‌یوه‌سته به كاركردنی به‌رده‌وام، راپرسییه‌ك له‌ناو 3 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له هه‌شت ده‌وڵه‌ت كراوه، له‌وانه ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا، بریتانیا، نزیكه‌ی نیوه‌ی به‌شداربووان پێیانوایه ده‌توانن رۆژانه له ماوه‌ی 5 كاتژمێردا كار و ئه‌ركه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن نه‌ك ئه‌و هه‌موو كاته بمێننه‌وه.