به ڤیدیۆ.. كریستیانۆ یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی به درێسی یوڤێنتۆس تۆمار كرد
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له یه‌كه‌مین یاری خۆی به درێسی یوڤێنتۆس گۆڵێكی كرده شرینی بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر یانه‌ی یوڤێنتۆس له یارییه‌كی دۆستانه‌دا رووبه‌ڕووی تیپی دووه‌می یانه‌كه‌ی بووه و یارییه‌كه‌ش تا ئێستا به‌رده‌وامه.
له خوله‌كی 7 كریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆی له به‌رگریكاران دزییه‌وه و یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی به درێسی یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه تۆمار كرد.
له‌م ڤیدیۆیه سه‌یری یه‌كه‌مین گۆڵی كریستیانۆ بكه له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس