لە سەرۆکی دیوانەوە بۆ پەرلەمانتارانی خوولەکانی پێشوو

K24 -هەولێر

لە سبەیەوە تاوەکو 30 رۆژی دیکە داواکاریی رەتکردنەوەی خانەنشینیی ئارەزوومەندانە لە پەرلەمانتارانی خوولەکانی پێشووی پەرلەمانی کوردستان وەردەگرێت.

لە گشتاندنیکدا کە واژۆی ئەردەلان محەمەد ئیسماعیل، سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستانی بەسەرەوەیە و ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، هاتووە "بەپێی بڕگەی شەشەم لە ماددەی حەوتەمی یاسای ژمارە دووی ساڵی 2020ـی یاسای چاکسازی لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، دەستبەرداربوونی ئارەزوومەندانە لە خانەنشینی پەرلەمانتاری خوولەکانی یەکەم، دووەم، سێیەم و چوارەمی پەرلەمانیش دەگرێتەوە، لە 1ـی 7 تاوەکو 30 رۆژی دیکە دەتوانن داوا بکەن خانەنشینی ئارەزوومەندانە رەتبکەنەوە".