پۆلیسی سلێمانی: كرێكارێك له كاتی كاركردن گیانی لەدەستدا
K24 - سلێمانی:
له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (ا. ن. ر)، له كاتی كاركردن، كه كرێكار بووه، كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، ئەمڕۆ 12ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2018، له بوونی رووداوه‌كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان, هاووڵاتییەكە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی گواسترایەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
هاووڵاتییەكە ناوی (أ. ن. ر)ەو لەدایكبووی 1981، پیشەی كرێكار بووە و لەكاتی كاركردنیدا لە پەیژەی بینایەكەوە كەوتووه‌تە خوارەوەو دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لەوێ گیانی لەدەستداوە.
ا. م