سه‌رۆك بارزانى سه‌ردانى كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یەکشەممە له شاری هه‌ولێر سەرۆک مسعود بارزانی به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵپرسین و دڵنیابوون له ته‌ندروستی سه‌ردانی کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانى کرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆک بارزانی به‌خێرهاتنه‌وه‌ی کۆسرەت رەسوڵی کرد و هیوای ته‌ندروستی و سەلامەتی بۆ خواست.
له‌و دیداره‌دا هەر دوولا بیروڕایان له باره‌ی باردۆخی سیاسی عێراق و ناوچه‌که و دوا پێشهاتەکان و پرۆسه‌ی سیاسیی کورستان ئاڵوگۆڕ کرد.