هۆشداریی له دۆخی كه‌ركووك و خانه‌قین ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
هۆشداریی لە دۆخی کەرکووك و خانەقین دەدرێت و خانەقینییەکانیش 23ی ئەم مانگەيان وه‌ك دوایین واده بۆ چارەسەری کێشەکانیان دیاری كردووه. نوێنەری هەردوولا هۆشداریی دەدەن لە تێکچوونی تەواوی ناوچەکە. لە سنووری مەخمووریش دروێنەکردنی گەنم و جۆ بە بڕیاری هێزە عێراقییەکان راگیرا، پەرلەمانی کوردستانیش بەڵگەکانی تەعریبکردن رادەستی کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان دەکات.
ده‌شتی دزه‌یی، نوێنه‌ری جووتیارانی كورد له مه‌خموور، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، ده‌ڵێت: "دۆخه‌كه زۆر هه‌ستیاره، به بڕیاری هێزه عێراقییه‌كان دوورینه‌وه‌ی دانه‌وێڵه راگیراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دواتر بڕیار بدرێت ئه‌وان بیدوورنه‌وه، ئه‌وا ئێمه رێككاری تایبه‌تمان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ش ده‌رچوو، ئه‌وا هه‌ر مه‌ترسییه، چونكه له‌وانه‌یه ئه‌و كات عه‌ره‌به هاورده‌كان زه‌وییه‌كانمان بسووتێنن".
عه‌دنان مه‌نسوور، نوێنه‌ری خانهقینییهكانیش به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی یاداشتێك، سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد و تایبه‌ت به كوردستان 24 دووپاتی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بێت، تا دێت دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، دوای رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر تا ئێستا به هۆی تێكچوونی دۆخی ئه‌منی، نزیكه‌ی 80 كه‌س له شاری خانه‌قین شه‌هید كراون و زیاتر له 150 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن، ئه‌مه‌و وێڕای ده‌ربه‌ده‌ربوونی سه‌رووی 200 خێزانی كورد و نزیكه‌ی 40 گوندی كوردیش له ده‌وروبه‌ری خانه‌قین چۆڵ كراون.
دواجار لیژنەی ناوچە کوردستانیەکان بەڵگە و داتاکانی جووتیارانی لێ وەرگرتن و بەڵێنی بەدواداچوونی کێشەکەیانى دا، ئەو لیژنەیە سەرجەم بەڵگەو داتا‌کان دەداتە کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان و حکوومەتی عێراق.
لای خۆشیه‌وه لیزا فەلەکەدین کاکەيی، ئەندامی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان هۆشداریی دەدات، لە تێکچوونی یەکجاریی دۆخى کەرکووك و خانەقین.
تا دێت پرۆسه‌ی ته‌عریب و داگیرکارییەکان لەلایەن عەرەبە هاوردەکان لە کەرکووك و خانەقین فراوانتر دەبێت، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووكیش پاڵپشتیان دەکات، لە دوایین بڕیاریشدا هێزە عێراقییەکان دروێنەکردنی گەنم و جۆیان لە مەخموور راگرت.
H.B