نووسینگه‌ی مالكی: له 48 كاتژمێری داهاتوودا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راده‌گه‌یه‌نین
K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی نوری مالكی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی "ده‌وڵه‌تی یاسا" دووپاتیكردوه‌وه، به‌زووترین كات گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی راده‌گه‌یه‌نین و گوتیشی، له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا هه‌ندێ لایه‌نی كوردیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌گه‌نه شاری به‌غدا.
هاشم روكابی، وته‌بێژی رۆژنامه‌وانی نووسینگه‌ی مالكی به كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی راگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه ئه‌نجامداوه و له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌یان له‌گه‌ڵیان گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتن، كه بریتییه له پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی".
روكابی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ده‌وڵه‌تی یاسا له‌و باوه‌ڕه‌دایه، چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و دۆخه‌ی عێراقی پێوه ده‌ناڵێنێت و بۆ دووركه‌وتنه‌وه له سیسته‌می پشكپشكێنه، پرۆژه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی به‌هێزی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانییه، ئه‌و جۆره حكوومه‌ته‌ش له هه‌موو سیسته‌مه دیموكراتییه‌كانی جیهان باوه، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌كۆتایی هات و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئاشكرا بوون، ده‌وڵه‌تی یاسا له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه ده‌ستی به گفتوگۆ و دانوستان كردووه، كه له‌گه‌ڵیان گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتن بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و پڕۆژه‌یه".
هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد، "شه‌وی رابردوو و ئه‌مڕۆ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام دراون و سبه‌ش كۆبوونه‌وه‌كان له‌مباره‌یه‌وه ته‌واو ده‌بن و گوتیشی، بڕیاره چه‌ند لایه‌نێكی كوردیش له هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا بگه‌نه به‌غدا و به‌شداری له‌و دانوستانانه‌دا بكه‌ن و، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتووشدا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راده‌گه‌یه‌نین، كه له ئاینده‌دا ئه‌و كوتله‌یه ده‌بێته بنه‌مای پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی ئه‌و لایه‌نه كوردییانه بكات، كه بڕیاره بچنه پاڵ كوتله‌كه مالكی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هاوپه‌یمانێتی سائیرون له ركابه‌رییه‌كه‌دا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی دوای خۆی ئه‌وه‌نده زۆر نییه، بۆیه لایه‌نی براوه ده‌یه‌وێت هه‌رچی زووه هاوپه‌یمانێتییه‌ك پێكبهێنێت، بۆئه‌وه‌ی له‌پێكهێنانی كابینه‌ی ئه‌مجاره‌ی حكوومه‌تدا دیواری تایفی و مه‌زهه‌بگه‌رایی بڕووخێنێت.
H.B