بكوژی هاووڵاتییهكهی قهڵادزێ دهستگیركرا
K24- ههولێر:
بکوژی ئهو هاووڵاتییهی تهرمهكهی به كوژراوی له قهڵادزێ دۆزرایهوه, لە لایەن هێزەکانی بەشی پۆلیسی پشدەرەوە دەستگیر کرا.
له راگهیهندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ههواڵی دهستگیركردنی بكوژهكهی پشتڕاستكردهوه و رایگهیاند، بۆ ئەم مەبەستەش سبەی سێشەممە لە بارەگای بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر, لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زانیاریی گرنگ لەسەر ڕووداوەکە ئاشکرا دەکرێت.
ئهمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد, لە قەڵادزێ تەرمی ھاووڵاتییەك دۆزرایەوە و شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەیەوە دیارە و ئۆتۆمبێلەكەشی سوتێندراوە.
له راگهیهندراوهكهدا ئاماژهی بهوهشدا: "ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی (س . ع . ئـ) لەدایکبووی ساڵی 1969، دانیشتووی گەڕەکی خانەقای قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەیەوە ھەیە".
وهك راشیگهیاند: "بە وتەی کەسوکاری قوربانییهكه، ناوبراو لە دوێنێوە لە ماڵەکەی چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە, دواتر هێزە ئەمنییەکان لە لایەن کەسوکاری ئاگادار دەکرێنەوە و لێکۆڵینەوە دەست پێدەکات، پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد دەستبەجێ هێزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر و بنکەی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی راپەڕین تەرمەکەیان دۆزیەوە".
ئەوەخراوەتەڕوو: "پاش کوشتنی تاوانلێکراو ئۆتۆمبێلەکەیان بردووەتە نزیک گوندی (گردەسپیان) بە دووری نزیکە 15 کیلۆمەتر لە شوێنی رووداو لە لایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بە سوتاوی دۆزراوەتەوە".
پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاند: "دوای رووداوەکە دەستبەجێ تیمی لێکۆڵینەوەی تاوانی پشدەر بە وردی پشکنینی بۆ تەرمی تاوانلێکراو و شوێنی رووداوەکە کردووە، لەئێستاشدا تەرمەکە لە پزیشکی دادوەری قەڵادزێیە. تاوانلێکراو باوکی 6 کوڕە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
H.B