سه‌رۆك بارزانى بۆ كۆچه‌ر بيركار: من یەکێکم لەو چل ملیۆن کوردەی زۆر بەو سەرکەوتنەتان خۆشحاڵم
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له په‌يامێكدا پيرۆزبايى له به‌ده‌ستهێنانى خه‌ڵاتى فێڵدز له لايه‌ن زاناى كورد كۆچه‌ر بيركار كرد و رايگه‌ياند، من یەکێکم لەو چل ملیۆن کوردەی زۆر بەو سەرکەوتنەتان خۆشحاڵم و شانازییت پێوە دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترت بۆ دەخوازم.
له په‌يامه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانييدا هاتووه: "بەخۆشحاڵییەکی زۆرەوە هەواڵی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەم بیست کە بەڕێزتان لە بوارێکی گرینگ و زەحمەتی زانستیی وەک بیرکاری‌دا وەدەستتان هێناوە".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بێ گومان ئاواتەکەتان هاتەدی و ئەو سەرکەوتنەتان دڵی هەموو گەلی کورد خۆش دەکات و من یەکێکم لەو چل ملیۆن کوردەی زۆر بەو سەرکەوتنەتان خۆشحاڵم و شانازییت پێوە دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترت بۆ دەخوازم".
له به‌شێكى ديكه‌ى په‌يامه‌كه‌يدا سه‌رۆك بارزانى دووپاتيكردووه‌ته‌وه، كه "زۆر جێگای خۆشحاڵییە کە گەنجی کورد دەتوانێت لەبواری زانستیدا پێشبڕکێ لەگەڵ زانایانی جیهان بکات و خەڵاتی نێودەوڵەتی وەربگرێت. هیوادارم کاکە کۆچەر ببێتە سەرمەشق و نموونەی باڵا بۆ گەنجانمان و هەوڵ بدەن وەک کاکە کۆچەر بە سەرکەوتن لە بواری خوێندن و زانست‌دا ناوی گەلەکەتان بەرز ڕابگرن".
پرۆفیسۆر فەرەیدوون درەخشانی ناسراو بە (کۆچەر بیرکار)، خەڵکی شارۆچكه‌ی مەریوان له رۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی بریتانیا، بوو بە براوەی ئەمساڵی خەڵاتی فێڵدز بۆ بیرکاری کە بەناوبانگترین خەڵاتی بیرکارییە لە ئاستی جیهاندا و وەک نۆبڵی بیرکاری ناسراوە.
کۆچەر بیرکار کە تەمەنی 40 ساڵە، لە ساڵی 2000 ه‌وه وه‌ك په‌نابه‌ر روويكردووه‌ته به‌ریتانیا و لە زانکۆی کەمبریج مامۆستایە و خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە بواری بیرکاری‌دا و پێشتریش سێ خەڵاتی نێودەوڵەتیی وەرگرتووە.
کۆچەر بیرکار لە پاش وەرگرتنی خەڵاتەکەی هیوای خواست وەرگرتنی ئەم خەڵاتە بزە بخاتە سەر لێوی چل ملیۆن کورد.
كۆچه‌ر بيركار يه‌كێكه له‌و چوار ئه‌كاديمييه‌ى ئه‌مساڵ له كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى بيركارانى جيهاندا كه دوێنێ له ريۆ دى جانيرۆى به‌رازيل به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵاته‌كه‌ى پێبه‌خشرا.
خه‌ڵاتى فێڵد.، به نۆبڵى بيركارى ده‌ناسرێت و هه‌موو چوار ساڵێك دابه‌ش ده‌كرێت و ئه‌وانه‌ى خه‌ڵاته‌كه‌يان پێ ده‌درێت پێويسته ته‌مه‌نيان نه‌گه‌يشتبێته سه‌رووى 40 ساڵ و هه‌ر چوار ساڵ جارێكيش چوار كه‌س ئه‌و خه‌ڵاته‌يان پێ ده‌به‌خشرێت.
ئه‌و شاره‌زايه‌ى كورد له بوارى بيركاريدا خه‌ڵاته‌كه‌ى به هۆى كۆششى له بوارى پۆلێنكردنى جۆره جياوازه‌كانى هاوكێشه‌ى بيركارى به‌ده‌ستهێناوه و سه‌لماندوويه‌تى كه هه‌مه‌چه‌شنى بێكۆتايى ئه‌و هاوكێشانه ده‌كرێت دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر ژماره‌يه‌كى دياريكراو له پۆلێندا. ئه‌مه‌ش پێشكه‌وتنێكى گرنگه له بوارى ئه‌ندازه‌ى بيركاريدا.
كۆچه‌ر بيركار، پێش ئه‌وه‌ى ئێران به‌ره‌و به‌ريتانيا به‌جێبهێڵێت ئه‌ندازه‌ى جه‌برى بيركارى له زانكۆى تاران خوێندووه، دواى ئه‌وه‌ى مافى په‌نابه‌رێتى له به‌ريتانيا وه‌رگرتووه، ده‌ستيكردووه به خوێندنى دكتۆرا.
ئه‌و له 2010دا خه‌ڵاتى (Leverhulme)ى له بيركارى به‌ده‌ستهێناوه به هۆى كۆششه‌كانى له بوارى ئه‌ندازه‌ى جه‌بر و له 2016دا خه‌ڵاتى (AMS Moore)ى له سه‌ر وتارێكى كه له گۆڤارى (AMS) بڵاويكردبوويه‌وه به‌ده‌ستهێناوه.
جگه له كۆچه‌ر بيركار، براوه‌كانى ديكه‌ى خه‌ڵاتى فێڵدر ئه‌مساڵ بريتى بوون له (Peter Scholze) ته‌مه‌ن 30 ساڵ له ئه‌ڵمانيا. ئه‌ليسيۆ فيگالى ته‌مه‌ن 34 ساڵ له ئيتاڵيا و ئاچاى فينكايچ 36 ساڵ له هيندستان.
ئ.ر