ماكرۆن له قوتابییه‌ك توڕه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا داواده‌كات سزایه‌كی توند به‌سه‌ر ئه‌و قوتابییه‌دا به‌سه‌پێنرێت كه به ده‌مانچه هه‌ڕه‌شه له مامۆستاكه‌ی ده‌كات. ئه‌و داوایه‌ی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆی قوتابییه‌كی فه‌ڕه‌نسی هات كه له ناو پۆلدا ده‌مانچه به‌ره‌و رووی مامۆستاكه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه.
ماكرۆن له تویته‌ره‌وه نووسی: "هه‌ڕه‌شه كردن له هیچ مامۆستایه‌ك مایه‌ی قه‌بووڵكردن نییه، ده‌بێت وه‌زیری فێركردنی نیشتمانی و وه‌زیری ناوخۆ هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست بۆ سزادانی ئه‌و كه‌سانه بگرنه‌به‌ر كه ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه ده‌كه‌ن و له قوتابخانه‌كاندا كه‌نارگیریان بكه‌ن".
Menacer un professeur est inacceptable. J’ai demandé au ministre de l’Éducation nationale et au ministre de l’Intérieur de prendre toutes les mesures pour que ces faits soient punis et définitivement proscrits de nos écoles.
— Emmanuel Macron (@EmmanuelMacron) ٢٠ أكتوبر ٢٠١٨
له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڤیدیۆی قوتابییه‌ك بڵاوكرایه‌وه كه به ده‌مانچه‌ی ساخته هه‌وڵی ناچاركردنی مامۆستاكه‌ی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ناوی له تۆماری ئاماده‌بوون بنووسێت له كاتێكدا ئه‌و قوتابییه ده‌وامی نه‌كردووه.
میدیا ناوخۆییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بڵاویانكردبووه‌وه، ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی قوتابییه‌كه به‌كاریهێناوه ساخته بووه‌و خۆیشی راده‌ستی پۆلیس كردووه.
Le calme de cette enseignante braquée en plein cours par un élève et l’absence de signalement et de plainte immédiate par l’établissement scolaire à la suite de ce comportement suggère que ce type d’incidents est régulier. Qui cela étonne-t-il encore ? MLP #Créteil pic.twitter.com/xv9WtxD7ZD
— Marine Le Pen (@MLP_officiel) ٢١ أكتوبر ٢٠١٨