توركیا: ساڵح موسلم بۆ هه‌ر وڵاتێك بچێت به‌دوایداده‌چین
K24- هه‌ولێر:
مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ڵێنیدا، دوای ئازادكردنی ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی چیكه‌وه، موسلیم بۆ هه‌ر وڵاتێك بچێت وازی لێناهێنین و به‌دوایداده‌چین.
چاویش ئۆغلۆ له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "ئێن تیڤی" تووڕه‌یی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگای چیك بۆ ئازادكردنی ساڵح موسلیم نیشاندا و گوتی: "ئێمه داوامان له وڵاتی چیك كردبوو، موسلیم راده‌ستی ئێمه بكاته‌وه، به‌ڵام دادگای ئه‌و وڵاته پێچه‌وانه‌ی داواكاریه‌كه‌ی ئێمه بڕیاریدا، ئێمه یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تیمان ئاراسته‌ی وڵاتی چیك كردووه و، ده‌ست له‌و كه‌یسه هه‌ڵناگرین، ساڵح موسلیم له هه‌ر وڵاتێكیش ده‌ركه‌وێت له‌وێ بۆی ئاماده ده‌بین، بابه‌ته‌كه‌ش ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده، به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێك له‌خۆ ده‌گرێت، كه ئه‌نقه‌ره به تیرۆریست ده‌یزانێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتیشی: "ئه‌نقه‌ره ناوی موسلیمی خستۆته لیستی مه‌ترسیدارترین تیرۆریستانه‌وه".
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوای ئه‌وه هاتووه، كه ئه‌مڕۆ دادگاى چيك، ساڵح موسليم، هاوسه‌رۆكى پێشووى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى به كه‌فاله‌ت ئازاد كرد. ئه‌و بڕياره‌ى دادگای چیكیش بووه‌ته جێى تووڕه‌يى توركيا.
دوای ئازادكردنی موسلیمی، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وته‌بێژى حكومه‌تى توركيا، به‌كر بۆزداغ، رايگه‌ياند، بڕياره‌كه‌ى دادگاى چيك، "پشتيوانيكردنێكى ئاشكراى تيرۆره".
بۆزداغ له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ ده‌ريكردووه، رايشگه‌ياندووه، "ئازادكردنى ساڵح موسليم، پرسێكى سياسييه و پێچه‌وانه‌ى ياساى نێوده‌وڵه‌تييه".
ناوبراو هۆشداريشى دا له لێكه‌وته‌كانى ئه‌و بڕياره له‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى نوێان توركيا و چيك.
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌و بڕياره نموونه‌يه‌كى نوێيه بۆ ده‌ركه‌وتنى مه‌وداى دووڕوويى و راستگۆ نه‌بوونى ئه‌وروپا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر".
به‌كر بۆزداغ، باسى له‌وه‌شكرد، "پارتى يه‌كێتى ديموكراتى، كه لقى پارتى كرێكارانى كوردستانه، له لايه‌ن يه‌كێتى ئه‌وروپاوه به رێكخراوێكى تيرۆريستى هه‌ژمار كراوه، چيكيش ئه‌ندامى ئه‌و يه‌كێتيه‌يه".
بۆزداغ پرسياريشى كرد، "ئايا ئه‌گه‌ر قوربانييه‌كانى تيرۆر، هاووڵاتى موسڵمان يان تورك بن، بكوژه‌كانيان به تيرۆريست هه‌ژمار ناكرێن؟ مه‌رجه رێكخراوێك ئه‌و كاته ببێته تيرۆريستى كه هاووڵاتى يه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌مريكا بكاته ئامانج".
ئه‌مڕۆ، دادگايه‌كى چيك له پراگى پايته‌خت، بڕياريدا ساڵح موسليم ئازاد بكات، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى توركيا له زارى به‌رپرسانى باڵايه‌وه داواى ده‌كرد، ناوبراو راده‌ستى توركيا بكرێته‌وه.
ئێواره‌ى شه‌ممه‌ى رابردوو، له پراگ، پۆليسى ئينته‌رپوڵ ساڵح موسليميان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، له‌سه‌ر بنه‌ماى داواكارى توركيا.
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا له نۆڤێمبه‌رى 2016دا، فه‌رمانى ده‌ستگيركردنيان بۆ ساڵح موسليم و 47 گه‌وره به‌رپرسى ديكه‌ى په‌يه‌ده ده‌ركردبوو.
توركيا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات، پارتى يه‌كێتى ديموكرات، كه ناوه‌ندى سه‌ره‌كى هه‌ژموونى باكوورى سووريا (رۆژئاواى كوردستانه)، درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستانه و به "رێكخراوێكى تيرۆريستى" وه‌سفيان ده‌كات.
هاوكات توركيا بڕى 4 مليۆن ليره، كه زياتر له مليۆنێك دۆلار ده‌كات، ته‌رخانكردووه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى ساڵح موسليم ده‌ستگير ده‌كات و راده‌ستى توركياى ده‌كاته‌وه.
H.B