حكوومه‌تی به‌غدا هه‌وڵی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی رزگاركراوانی ئێزدی ده‌دات
K24- شنگال:
حکوومەتی عێراق پڕۆژەیاسایەکی بۆ قەرەبووکردنەوەی رزگاربووانی ژێر دەستی داعش، ئاراستەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کردووە، کە لە 15 ماددە پێک هاتووە و قەرەبووکردنەوەی ئێزدییە رزگارکراوەکانیش لەخۆی دەگرێت.
ئێزدییەكان تێبینییان لەسەر پڕۆژەیاساکە هەیە و داوا دەکەن، جگە لە کچان و ژنانی ئێزدیی رزگاربووی ژێر دەستی داعش، قەرەبووی منداڵ و پیاوانی رزگاربوویی ژێر دەستی داعش‌یش بکرێتەوە.
له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌وه، به‌یار دۆسكی، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "بیرۆكه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه وه‌ك سه‌ره‌تا، بیرۆكه‌یه‌كی خراپ نییه، بۆیه پێویسته لایه‌نه كوردییه‌كان له به‌غدا ئه‌م بابه‌ته به‌هه‌ند وه‌ربگرن و كار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ستهملێكراوانی تاوانه‌كانی داعش بكه‌ن".
نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ده‌ستی داعش له پارێزگای دهۆكیش، كه دوای رووداوه‌كانی 3ی ئابی 2014 بۆ رزگاركردنی رفێندراوان دامه‌زراوه، كۆمه‌ڵێك تێبینی له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه هه‌یه.
له‌م باره‌یه‌وه حسێن قائیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ناوبراو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه به شێوه‌یه‌كی گشتی پڕۆژه‌كه پڕۆژه‌یه‌كی باشه، به‌ڵام جوخت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، كه پێویسته هه‌ندێك بڕگه و بابه‌تی هه‌موار بكرێنه‌وه و ده‌ڵێت: "به گوێره‌ی داتاكانمان، له كاتی هێرشه‌كه‌ی داعش، 6 هه‌زار و 417 كه‌س له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه رفێندرابوون، كه له منداڵ، ئافره‌ت و پیاو پێك هاتبوون، كه‌چی له پڕۆژه‌یاساكه‌دا ته‌نیا ئاماژه به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كچان و ئافره‌تان كراوه. بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه منداڵ و پیاوه رزگاركراوهكانیش له‌خۆ بگرێت. چونكه پێویسته هه‌ر كه‌سێكی سته‌م لێ كرا‌و قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه".
ئيدريس، كه یه‌كێكه له رزگاربووانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی گوندی كۆچۆ، ده‌ڵێت: هیچ مافێكی من له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا جێگیر نه‌كراوه، بۆیه پێویسته پڕۆژه‌یاساكه به شێوه‌یه‌ك هه‌موار بكرێته‌وه، كه مافی پیاو، منداڵ و ئافره‌تان به گشتی تێیدا جێگیر بكرێت".
دوای جینۆسایدی كوردانی ئێزدی له شنگال له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه، له كۆی 6 هه‌زار و 417 رفێندراوی ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه، تا ئێستا ته‌نیا 3 هه‌زار و 351 كه‌س رزگار كراون، له‌ناویاندا هه‌زار و 167 ئافره‌تن، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش كه له پیاو و منداڵ پێك هاتوون و ژماره‌یان 2 هه‌زار و 184 كه‌سه، له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا له مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه بێبه‌ش كراون.
H.B