پاریس سانجێرمان بۆ بارسێلۆنا: دراكسلێر ده‌مێنێته‌وه و ناڕوات
دوای ئه‌وه‌ی میدیاكانی فره‌نسا به گه‌رمی باسی رۆیشتنی جۆلیان دراكسلێری ناوه‌راستكاری ئه‌ڵمانییان ده‌كرد، به‌ڵام به فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه سه‌رجه‌م ده‌نگۆیه‌كانی ره‌ت كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 19 ئابی 2017، ڤیتمان به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی دراكسلێر به میدیاكانی راگه‌یاند كه ناكرێت هه‌ر شتێك له میدیاكان بڵاو بووه‌وه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی دروست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
ڤیتمان ده‌شڵێت: دراكسلێر له پاریس سانجێرمان ده‌مێنێته‌وه و په‌یوه‌ندی به هیچ یانه‌یه‌ك ناكات.
هه‌فته‌ی رابردوو میدیاكانی ئه‌روووپا داهاتووی دراكسلێریان به یانه‌كانی ئارسێناڵ، چێڵسی، مانچێسته‌ر یونایتد و لیڤه‌رپوول به‌ستبووه‌وه، دواتر یانه‌ی بارسێلۆناش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه چووبووه سه‌رهێڵ.
جۆلیان دراكسلێری 23 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی شالكێ ده‌ركه‌وت، دواتر روویكرده یانه‌ی ڤۆڵفسبورگ و دوو وه‌رزی سه‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه تێپه‌ڕ كرد، وه‌رزی رابردووش یه‌كه‌مین ئه‌زموونی وه‌ك یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له لیگ وه‌نی فره‌نسا تاقی كرده‌وه، له هاوینی ئه‌مساڵیش وه‌ك كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئه‌ڵمانیا جامی یۆرۆی 2017ـی بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.