به فه‌رمی راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ئاشكرا كرا
به فه‌رمی فێرناندۆ هیرۆ كاپتنی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ مۆندیالی 2018 شوێنی جۆلیان لۆپیتیخی راهێنه‌ری دوورخراوه‌ی ئیسپانیا ده‌گرێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، به پاساوی سه‌رپێچیكردن جۆلیان لۆپیتیخی له راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا دوورخسته‌وه و دوای كاتژمێرێك راسته‌وخۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه فێرناندۆ هێرۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مۆندیالی 2018 ده‌بێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا.
فێرناندۆ هیرۆی ته‌مه‌ن 50 ساڵ، پێشتر وه‌ك یاریزان 88 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا كردووه و 30 گۆڵی تۆمار كردووه، پێشتر كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید بووه و 3 ناسناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بردۆته‌وه و له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 584 یاری كردووه و 123 گۆڵی بۆ یانه مه‌دریدییه‌كه تۆمار كردووه.