په‌رله‌مانتارێكی نزیك له عه‌بادی: هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
جاسم به‌یاتی په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ دانوستانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
به‌یاتی كه كه‌سێكی نزیكی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه گوتیشی: "هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا، بۆ ده‌ستنیشانكردنی میكانیزمی دیاریكردنی خاڵه ناكۆك و هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌ستپێ ده‌كه‌ن".
رونیشی كرده‌وه "به‌غدا باسی 80 سه‌رچاوه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ شاندی كوردستان ده‌كات، كه به بڕوای خۆی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپێچی له‌و سه‌رچاوانه‌دا كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "گرنگترین ئه‌و سه‌رچاوانه له فڕۆكه‌خانه‌كان، خاڵه سنووریه‌كان، ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گرێبه‌سته ئیمزاكراوه‌كان له‌و بواره‌دا پێكهاتوون، وێڕای بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری كوردستان"، جه‌ختیشی كرده‌وه "دانوستانه‌كانی نێوان شاندی كوردستان و حكومه‌تی عێراق به ئاماده‌یی لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ڕێوه ده‌چن، بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆكان شه‌فافتر بن و له‌ژێر سه‌قفی ده‌ستوور به‌ڕێوه بچن".
به‌یاتی گوتی "نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری سلێمانی، بڕیاری كۆتایی بۆ پێكهێنانی شاندی هه‌رێمی دا، كه له لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم پێكدێن و هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی حكومه‌ت، جێگره‌كه‌ی، وه‌زیری دارایی، وه‌زیری كشتوكاڵ، گوته‌بێژی حكومه‌ت و راوێژكارانی یاسایی له‌بواره‌كانی كارگێڕی و ئابووری له‌خۆ ده‌گرێت".
له لێدوانه‌كه‌یدا به‌یاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "یه‌كه‌م رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و كراوه، شاندی هه‌رێم له 2 نوێنه‌ری پارتی، 2ی یه‌كێتی، 2ی گۆڕان، نوێنه‌رێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و نوێنه‌رێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی پێكدێت".