بڕیاری دامەزراندنی قوتابییە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەرچوو
K24 - ھەولێر
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری دامەزراندنی قوتابییە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانیدا.
رێبین كاكە مەم، نوێنەری قوتابییە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، بڕیاری دامەزراندنی قوتابییە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانیدا".
پێشتر عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاندبوو: "لە نووسراوێكدا بە ژمارە (2161) لە 6 شوباتی 2017، بە واژووی د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان دەرچووە و بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەرزكراوەتەوە، تیایدا داواى دامەزراندنى دەرچوانى سێ یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگەکانى ساڵى خوێندنى (2014-2015) دەکات، كە ژمارەکەیان (1197) قوتابییە".
ئەمە لەكاتێكدایە لە ماوەی رابردوودا قوتابییە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان، چەندین جار بە خۆپێشاندان و بڵاوكردنەوەی پاداشت نیگەرانی خۆیان لەبەرامبەر دانەمەزراندنیان دەربڕی.