هێزه‌كانی ئه‌مریكا حه‌شد و پۆلیس بۆمبا‌باران ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی، جزیره و بادی له پارێزگای ئه‌نبار، ورده‌كاری ده‌رباره‌ی رووداوی كوژارانی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه و پۆلیسی شاره‌دێی به‌غدادی پارێزگای ئه‌نبار ئاشكرا ده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی، جزیره و بادی، هێزێكی هاوبه‌شی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ فه‌وجی ئه‌نباری هێزی تایبه‌تی عێراق، له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌ده‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی داواكراوێك به‌ناوی "كه‌ریم عه‌لی عه‌فات سه‌مه‌رمه‌د" كه تۆمه‌تی قاچاغچێتی چه‌ك و چه‌كی بێده‌نگ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به هێلیكۆپته‌ری ئه‌پاچی ئاراسته‌كراوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "ئه‌ندامانی حه‌شد كه له‌گه‌ڵ پۆلیس گه‌ڕاون له به‌غدادی، له شوێنه‌كه نزیكبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌و جێگایه‌وه راسته‌وخۆ ھێزه‌كانی حه‌شد ته‌قه‌یان له ھێزه‌كانی ئه‌مریكا كردووه‌و ئه‌وانیش پێیانوابووه چه‌كداری داعشن، ئه‌وه‌ش وای له هێزه‌كانی ئه‌مریكا كردووه وه‌ڵامی ته‌قه‌كان بده‌نه‌وه‌و به‌هۆی فڕۆكه‌ی ئه‌پاچی بێده‌نگیان بكه‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "ئه‌و رووداوه‌ش بووه‌ته هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ھێزه‌كانی پۆلیس و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان بریندار بوون كه یه‌كێكیان به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسه و ژیانی له مه‌ترسیدایه. هه‌ر چه‌نده چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه به كوژرانی ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌غدادی كوژراوه‌و به‌گوێره‌ی دوایین ئامار له‌و رووداوه‌دا 18 كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان و خه‌ڵكی سڤیل كوژراون و بریندار بوون.
ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه‌ی به‌غدادی، قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، كه پێشتریش داوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق كردووه رایگه‌یاندووه: "بۆمبابارانی ناحیه‌ی به‌غدادی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا و كوشتنی نزیكه‌ی "30" كه‌س كه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه و پۆلیسیان تێدایه، پرسیاری زۆر له‌باره‌ی ئه‌ركه مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌و ھێزانه له عێراق دێنێته ئاراوه. به‌تایبه‌تی چ پاساوێك بۆمانه‌وه‌یان له عێراق پاش كۆتاییهاتنی جه‌نگی داعش ده‌مێنێته‌وه".