زه‌ریف: پێگە و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بۆ ئێران جێگەی بایەخ و گرنگییە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی سیاسی و ئابووری وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌ولێره‌

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبوونه‌وه‌.

لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران، سوپاسی هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی لە ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق كرد و ئەوەیشی ڕاگەیاند كە پێگە و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی جێگەی بایەخ و گرنگییە.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی بە شاندی میوانی ڕاگەیاند كە لەدوای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەرفەت و كەشوهەوایەكی نوێ هاتۆتە ئاراوە و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی تازەی عێراق هەموو هەوڵێك دەدات بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی لەنێوان هەرێم و بەغدادا ماون.

لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سووریا و سەرۆك بارزانی بۆچوون و نیگەرانییەكانی خۆی لەمەڕ ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا بە وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران گەیاند.

پێكهێنانی حكوومەتی تازەی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو و هەر دوولا جەختیان لە دۆستایەتی و پەیوەندیی دوولایەنە كردەوە.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی سیاسی و ئابووری و بازرگانی وڵاته‌كه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15/1/2019 گه‌یشته‌ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و پێشتریش له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌.