مەسرور بارزانی: با ئاواتی شه‌هیدان و ویستی له‌مێژینه‌ی گه‌لی كوردستان سه‌ربخه‌ین
K24 - ھەولێر
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "جه‌ژنی ئه‌مساڵمان له‌كاتێكدایه، كه له چه‌ند رۆژی دادێ‌دا هه‌موومان پێكه‌وه بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی نیشتمانه‌كه‌مان ده‌چینه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان".
لە پەیامەكەی مەسرور بارزانی ھاتووە: "داواكارم له‌پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك، كه هه‌مووان بێ جیاوازی تێیدا هه‌ست به هاووڵاتیبوون بكه‌ین، ئاواتی شه‌هیدان و ویستی له‌مێژینه‌ی گه‌لی كوردستان سه‌ربخه‌ین و رێگری بكه‌ین له دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوان و نه‌هامه‌تییه له هه‌ژمار نه‌هاتووه‌كان، پێویسته به به‌ڵی به‌شداری له پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ین".
دەقی پەیامی مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس و هاووڵاتیانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م.
جه‌ژنی ئه‌مساڵمان له‌كاتێكدایه، كه له چه‌ند رۆژی دادێ‌دا هه‌موومان پێكه‌وه بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی نیشتمانه‌كه‌مان ده‌چینه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
به‌م بۆنه‌یه‌وه جارێكی دیكه داواكارم له‌پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك، كه هه‌مووان بێ جیاوازی تێیدا هه‌ست به هاووڵاتیبوون بكه‌ین، ئاواتی شه‌هیدان و ویستی له‌مێژینه‌ی گه‌لی كوردستان سه‌ربخه‌ین و رێگری بكه‌ین له دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوان و نه‌هامه‌تییه له هه‌ژمار نه‌هاتووه‌كان، پێویسته به به‌ڵی به‌شداری له پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ین.
جارێكی دیكه جه‌ژنی قوربان له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌م و هیواخوازم له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه نیشتمانییه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو بین.
مه‌سرور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
31/8/2017