نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پرسی بودجه‌ی هه‌رێم و كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاته ده‌نگ
K24- هه‌ولێر:
جێنین هانس پلاسخارت، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق داوای رێككه‌وتنێكی فه‌رمی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، پلاسخارت له راپۆرتی وه‌رزی خۆیدا بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پشتگیری خۆی بۆ رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی بودجه ده‌ربڕیوه.
وه‌ك ئاماژه‌یشی پێدا، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتی كردووه‌ته‌وه، پێویسته رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌جۆرێك بێت، كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا بێت.
هه‌ر له‌م باره‌شه‌وه، رێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، ده‌بێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق به ئه‌رك و رۆڵی خۆی هه‌ڵبستێت و رێگه نه‌دات به‌رپرسانی به‌غدا چیدیكه موچه و قوتی خه‌ڵك تێكه‌ڵی گه‌مه سیاسییه‌كان بكه‌ن.
H.B