پارتی و گۆڕان له یه‌ك نزیكده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌ت، له به‌ره‌وپێشچووندایه و هه‌ریه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له یه‌ك نزیكبوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان 24ی رایگه‌یاند، پارتی و گۆڕان له گفتوگۆكانیاندا هەنگاوی زیاتر چوونه‌ته پێش و لە هەردوولا دوو لێژنە بۆ یەکخستنی رووانگەی هەردوو حزب لەسەر کارنامەی حکوومەت، دروستکراون.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، لێژنەی یه‌كه‌م، ئه‌ركی دانانی کارنامەی حکوومەته، لە پارتی دیموكراتی كوردستان، جەعفەر ئیمینکی و هێمن هەورامین، له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش جەلال جەوهەر و مستەفای سەید قادرن.
لێژنه‌ی دووەمیش، بۆ دانانی پێوەره بۆ وه‌رگرتنی پۆستەکانی ناو کابینە، له پارتی دڵشاد شەهاب و فرسەت سۆفی و لە گۆڕانیش ئاراس وەلی و عەلی حەمەسالح و دانا عەبدولکەریمن.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، بڕیارە بەم نزیکانە هەردوولا کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجام بدەن و بگەنه خاڵی هاوبەش.
لە دوو رۆژی رابردوودا، پارتی بە شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وەڵامی گۆڕانی داوەتەوە و رووانگەی خۆی لەسەر دەسەڵات و کاری حکوومەت و پەیوەندی لەگەڵ بەغدا بۆ گۆڕان شیکردووه‌تەوە، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ش، خاڵی هاوبەش لە رووانگەی هەردوولادا هه‌ن و نزیکبوونەوەیەکی تەواو هەیە.
گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مان كوردستان، ده‌ستیانپێكردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامییان هه‌یه.
ئ. م