نه‌وت به‌رزترین نرخی دوو مانگی رابردووی تۆمار كرد
K24 - ھەولێر
به كاریگه‌ری سه‌پاندنی سزای نوێ، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ڤه‌نزوێلا، نه‌وت به‌رزترین نرخی دوو مانگی رابردووی تۆماركرد.
نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا به‌رده‌وامه له‌به‌رزبوونه‌وه و ئه‌مڕۆش نرخی نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌وه سه‌رووی 52 دۆلار و 80 سه‌نت و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش دوای نزیكه‌ی سێ مانگ گه‌یشته‌وه سه‌رووی 50 دۆلار .
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه بڕیاره رۆژانی 7 و 8 ئه‌م مانگه، رێكخراوی ئۆپیك و به‌رهه‌مهێنه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه له ئه‌بو زه‌بی كۆببنه‌وه بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی بازاڕی نه‌وت و چۆنیه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌وتی وه‌بازاڕخراو.