نێچیرڤان بارزانی پێكھێنانی حكوومەت لەگەڵ عەلاوی و عامری تاوتوێ دەكات

"گفتوگۆ لەبارەی رێكارەكانی سەرۆككۆمار كراوە"

K24 - ھەولێر

لە چوارچێوەی كۆبوونەوە و دیدارەكانی لەبارەی پێكھێنانی حكوومەتی داھاتووی عێراق و پرسی سەرۆك كۆمار نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا لەگەڵ ئەیاد عەلاوی و ھادی عامری كۆبووەوە.

ماڵپەری سەرۆكایەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی لیستی ئەلوەتەنییە كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا ھەردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى پرۆسه‌یه‌كى سیاسیى ته‌ندروست له‌ وڵات كردووەتەوە‌، كه‌ بتوانێت سه‌ركه‌وتووانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ قۆناغى داهاتووى عێراق بكات و به‌سه‌ر كێشه‌ و سه‌ختییه‌كاندا سه‌ربكه‌وێت.

دیداری نێوان نێچیرڤان بارزانی و ھادی عامری
دیداری نێوان نێچیرڤان بارزانی و ھادی عامری

ھەر بەپێی ماڵپەڕی سەرۆكایەتی حكوومەتی ھەرێم "لەلایەكی دیكەوە نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ ھادی عامری، سەرۆكی لیستی فەتح كۆبووەتەوە، لە‌ دیداری نێوانیاندا هه‌ردوولا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق و رێكاره‌كانى ده‌ستنیشانكردنى سه‌ركۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عێراقیان تاوتوێ كردووە، كە تێیدا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى نێوان لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان و پاراستنى پره‌نسیپه‌كانى هاوبه‌شى و هاوسه‌نگى و سازان له‌ عێراقى داهاتوودا تاكو ببێته‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌ عێراقییه‌كان و خواسته‌كانیان كه‌ سه‌قامگیرى و ئارامى به‌دى بهێنێت و خزمه‌تگوزارییه‌كان دابین بكات".

دوێنێ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بە سەردانێك گەیشتە بەغدا و زنجیرەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردەكانی عێراق ئەنجامدا، له‌و چوارچێوەیەدا به‌ جیا له‌گه‌ڵ نووری مالیكی، جێگری سه‌رۆككۆمار و فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی كوتله‌ی عه‌تا كۆبووه‌وه.‌

ھ.م