نه‌وزاد هادی باسی هۆكاری گه‌شه‌ی هه‌ولێر و دهۆك ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر، له یه‌كه‌م رۆژی دیداری مێری، كه به سپۆنسه‌ریی میدیایی كوردستان 24 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت رایگه‌یاند، هۆكاری گه‌شه‌ی پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك له چاو پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆرینه‌ی سیاسی كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه.
پارێزگاری هه‌ولێر روونیشی كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی سیاسیی هه‌بووه، له هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانیش، دواتر سلێمانی هاوكێشه‌كه گۆڕا، باشتر گه‌شه‌یان كردووه، هه‌رچی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، به‌هۆی ته‌وافوق بووه و پۆسته‌كان به‌سه‌ر حزبه‌كان دابه‌شكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ساڵی 2010 كاتێك سه‌ردانی پارێزگای به‌سره‌یان كردووه، پارێزگاری به‌سره پێی راگه‌یاندوون، نزیكه‌ی 2 ملیار دۆلاریان ته‌نها له پترۆدۆلار له بانك هه‌بووه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه یه‌ك دۆلاریش خه‌رج بكه‌ن، له‌كاتێكدا خزمه‌تگوزاریی له پارێزگاكه‌دا نه‌بوو.
نه‌وزاد هادی ئاشكراشی كرد، پارێزگاری ئه‌و كاتی به‌سره هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه به‌هۆی ناكۆكی نێوان حزبه‌كان، كه هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌و كاته له به‌سره پۆستێكی به‌ركه‌وتووه، نه‌توانراوه پرۆژه‌كان جێبه‌جێ بكرێن.
دیداری مێری، به سپۆنسه‌ریی میدیایی كوردستان 24، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 23ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2018 له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
ئ. م