مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، تا كۆتایی ئەم ھەفتەیە مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دەستە و دامەزراوەی دیكە دابەش دەكرێت. ھەروەھا لە سەرەتای ھەفتەی داھاتووشدا مووچەی چەند وەزارەت و دەستەی دیكە دابەش دەكرێ.
وەك لە خشتەكەی وەزارەتی دارایی ھاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە 10/7/2018 مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت. ھەروەھا سبەی چوارشەممە 11/7/2018 مووچە دەزگای ئاسایش وەردەگرێت.
ھەر بەپێی خشتەكە رۆژی پێنجشەممە 12/7/2018 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:.
1.وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراون
2.كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی
3.وەزارەتی داد
4.ئەنجوومەنی دادوەری
5.وەزارەتی كارەبا