حكومەتی ھەرێم مووچە دەكاتە كاری لە پێشینەی
K24 - ھەولێر
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەكۆبوونەوەی دوێنێ تاوتوێی داھات و خەرجییەكانی كردووە و رایگەیاند، دابینکردنی مووچە ، لە بودجەی 2017دا، دەبێتە كاری لەپێشینەیان.
لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانە سرووشتییه‌كان، سه‌باره‌ت به تێكڕاى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له بلۆكه نەوتیەكانی ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و داهاتى خه‌ملێنراوى فرۆشى نه‌وتى به‌رهه‌مهێنراو له‌و بلۆكانه بۆ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى 2018، ڕ‌اپۆرتێكى پێشكه‌شكردووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە رابه‌ر سدیق، بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به‌وه‌كاله‌ت، راپۆرتێكى سه‌باره‌ت به داهاته گشتییه‌كان، جگه له نه‌وت و خه‌رجییه گشتییه‌كانى خه‌مڵێنرا ، بۆ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى 2018 خستووەتەڕوو، به‌تایبه‌تیش مووچه و بودجەی ته‌رخانكراوى پێویست بۆ به‌ڕێوه‌بردنى خزمه‌تگوزارییه گشتییه سه‌ره‌كییه‌كان. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ردوو راپۆرته‌كه و بژارده‌كانى دابینكردنى مووچه و بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له چوارچێوه‌ى داهاتى چاوه‌ڕوانكراو بۆ ساڵى 2018 تاوتوێ كردووە، كه تیایدا دابینكردنى مووچه‌ی كردە كاری لە پێشینەیان.