بارسێلۆنا رۆژێكی خوێناوی به‌ڕێكرد
K24 - هه‌ولێر:
له شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا، دوو چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر رێستورانێتك و میدیاكانی توركیاش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، رێستورانته‌كه توركییه.
پۆلیس رایگه‌یاند، ئه‌و دوو چه‌كداره له شوێنی رووداوه‌كه، له‌لایه‌ن هێزه تایبه‌ته‌كانه‌وه گه‌مارۆ دراون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له شاری بارسێلۆنا، ئۆتۆمبێلێكی ڤان "مینی باس" سپی، له خۆی به هاووڵاتییانی پیاده‌ڕۆدا كێشا و به گوێره‌ی میدیاكانیش 13 كه‌س به‌هۆی رووداوه‌كه گیانییان له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رووداوه‌كه له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ناوچه‌ی لاس رامبلاسی ناوه‌ڕاستی شاری بارسێلۆنا روویداوه و هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتووه‌ته شوێنی رووداوه‌كه، به‌ڵام شۆفێره‌كه رایكردووه.
له ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ردوو وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و میترۆی شاره‌كه و ته‌واوی ئامرازه‌كانی هاتووچۆی گشتییان له شاره‌كه راگرتووه.
پۆلیسی ئیسپانیا رایگه‌یاند، رووداوه‌كه تیرۆریستییه و ئه‌وان وه‌كو كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.