ده‌یانه‌وێت خۆمان، خۆمان له‌ناوبه‌رین
کاتێک پشکنینه پزیشکییه‌کانی دادوه‌ریی ڕاپۆرتێکیان له‌باره‌ی مردنی "جۆرج فلۆید"ه‌وه بڵاوکرده‌وه، تێیدا ڕایانگه‌یاند، که جۆرج به‌هۆی نه‌خۆشیی و به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، بنه‌ماڵه‌ی جۆرج خۆیان به به‌ده‌ستهێنانی ئاوتۆپسییه‌کی تر (پشکنینی لاشه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری مردن) له رێگای پزیشکێکی پسپۆره‌وه به ناوی "مایکڵ بادن". مایکڵ بادن له ئاوتۆپسیه‌که‌یدا ده‌یسه‌لمێنێت، که جۆرج به‌هۆی رێگرییکردن له هه‌ناسه‌دان خنکێنراوه و هیچ نه‌خۆشییه‌کی نه‌بووه. مایکڵ بادن ده‌ڵێ، جۆرج مرد، چونکه پێویستی به هه‌ناسه بوو. ئه‌و پۆلیسه سپییه‌ی، که جۆرجی خنکاند، نۆ خوله‌ک ئه‌ژنۆی له‌سه‌ر گه‌ردنی جۆرج تووندکردبوو. شایانی باسه، مایکڵ بادن له ساڵی 2014 دا پشکنینێکی ئاوتۆپسییانه‌ی بۆ ڕه‌شپێستێکی تری کوژراو کرد، به ناوی ئێریک گارنه‌ر، که تێیدا سه‌لماندی ئێریک خنکێنراوه، چونکه ده‌ست و قۆڵی پۆلیسه‌که له گه‌ردنی توندکراوه.
له ئاپۆرای خۆپیشاندانه‌کاندا براکه‌ی جۆرج فلۆیدی خنکێنراو به ناوی تێرێنسه فلۆید، روو ده‌کاته خۆپیشانده‌ران و داوای ئارامییان لێده‌کات و ده‌ڵێ: ده‌یانه‌وێت خۆمان، خۆمان له‌ناوبه‌رین، لێبگه‌ڕێن با ئه‌مجاره به‌شێوه‌یه‌کی تر کاردانه‌وه‌مان هه‌بێت. تێرێنسه داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌کات و ده‌ڵێ، بچن به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن، پارتێک و خه‌ڵکانێک هه‌ڵبژێرن، که له خه‌می ئازادیی ئێوه و یه‌کسانییدا بێت. بڕۆن بخوێنن و خۆتان پێبگه‌یه‌نن. ئه‌وه‌ی تێرێنسه لێره‌دا داوای ده‌کات، له ده‌ستێک جل ده‌چێت، که پڕ به به‌ری کورده. ئاخر ڕه‌شپێسته‌کانی ئه‌مه‌ریکا، هێشتا له تێکۆشان‌دا ده‌ژیین بۆ گه‌یشتن به ئازادیی و یه‌کسانیی ڕاسته‌قینه له ئه‌مه‌ریکا. ڕژێمه داگیرکاره‌کانی وه‌ک تورکیا، سووریا، ئێران و ئێراق، له سه‌ره‌تاوه تا‌کو ئێستا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون، که کورد خۆی خۆی له‌ناو به‌رێت، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون، به‌شێکی گه‌وره‌ی کورد نه‌خوێنده‌وار بێت، پێنه‌گه‌یشتوو بێت... تد. هه‌ر بۆیه کاتێک گوێمان له تێرێنسه ده‌بێت، که ده‌ڵێ: ده‌یانه‌وێت خۆمان، خۆمان له‌ناوبه‌رین، وه‌ک ئه‌وه وه‌هایه، که کراسێکمان بداته ده‌ست، که پڕ به به‌ری خۆمان بێت.
کورد له باشووردا ئه‌زموونی 29 دانه ساڵ حکومڕانیی هه‌یه، ناکرێت تاوانی هه‌رچیی غه‌در و که‌موکورتییه بیکه‌ینه ئه‌ستۆی سه‌رۆکێکی حکومه‌ت، که چه‌ند مانگێکه ده‌ستبه‌کار بووه. حکومه‌تێک، که ئیدیاڵتریین ڕۆڵی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنادا بینیی و ئێستاش به‌هۆی دروستکردنی ته‌گه‌ره و ئاژاوه‌وه، خه‌ریکه ئه‌م کاره نایابه ته‌ندروستییه وێران ده‌کرێت، که دواجار زیانێکی گه‌وره‌ی گیانیی به هاووڵاتییان ده‌گه‌یه‌نێت. ڕێژه‌ی تووشبوان به کۆرۆنا به خێرایی هه‌ڵده‌کشێت، هاووڵاتییانی کورد نائاگان له‌وه‌ی، که یه‌ک تووشبوو سێ که‌سی تر تووش ده‌کات، ئه‌م سیانه نۆ که‌س تووش ده‌که‌ن، ئه‌م نۆیه ده‌بێته 81 که‌س و.. تد. خێرایی مه‌ترسییداری تووشبوون به کۆرۆنا به‌مشێوه‌یه‌یه، هه‌ربۆیه کاره‌ساتی لێده‌که‌وێته‌وه. نه‌خۆشخانه‌کان نه‌ک له کوردستاندا له جیهاندا به گشتیی، تووشی قه‌یران ده‌بن، چونکه ده‌زگای هه‌ناسه‌دان به‌شناکات، ده‌مامک و ده‌ستکێش و چه‌نده‌ها که‌ره‌سته‌ی تری پزیشکیی که‌م ده‌که‌ن، به‌مشێوه‌یه کاره‌سات دروستده‌بێت، که به‌داخه‌وه هاووڵاتییانی کورد هێشتا ناتوانن ئه‌م کێشه پڕ مه‌ترسییه به‌هه‌ند وه‌ربگرن.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئاخۆ ئه‌گه‌ر هاتبا و تێرێنسه کورد بوایه و ئه‌و کاره‌ساته‌ش، که به‌سه‌ر براکه‌یدا هات، له یه‌کێک له شاره‌کانی کوردستاندا ڕوویبدایه، نه‌ک له‌به‌ر هۆکارێکی ڕاسیزمیی (ڕه‌گه‌زپه‌رستیی)، به‌ڵکوو له‌به‌ر هه‌ر هۆکارێکی تر بوایه، ئاخۆ ڕووی ده‌کرده خۆپیشانده‌ران بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێت، بڕۆنه‌وه ماڵه‌وه، بچن ده‌نگ بده‌ن و پارتێک و لایه‌نێک هه‌ڵبژێرن، که له خه‌می ئێوه‌دا بێت، بچن بخوێنن و خۆتان پێبگه‌یه‌نن، چونکه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت، که ئێمه خۆمان، خۆمان له‌ناو ببه‌ین، یاخوود هاواری ده‌کرد و ده‌یگووت، بچن سه‌ریان پان بکه‌نه‌وه؟
ئه‌وانه‌ی هه‌میشه مه‌کۆی نانه‌وه‌ی تووندوتیژیی و ئاژاوه‌ن، ئه‌وانه‌ن، که هه‌ڵده‌سوڕێنرێن. کورد خۆی نایه‌وێت خۆی له‌ناوبه‌رێت، به‌ڵام دوژمنانی کورد، که نایانه‌وێت خه‌رجی گه‌وره له له‌ناوبردنی کورددا خه‌رجبکه‌ن و ناشیانه‌وێت وه‌ک تاوانباری گه‌وره و جه‌نگ و کۆمه‌ڵکووژیی تاوانبار بکرێن، ئه‌وا له ڕێگای کورد خۆیه‌وه هه‌وڵی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پشێویی و شه‌ڕ ده‌ده‌ن، که له ڕێگایه‌وه زیانێکی گه‌وره‌ی گیانیی بخاته‌وه و دواجاریش پیشانی جیهانی بده‌ن، که کورد هی ئه‌وه نییه حکومڕان بێت، چونکه خه‌ڵکانی تووندڕه‌و و ناشایسته‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردن و حکومڕانیی، هه‌ربۆیه پێویسته حکومڕانیی بکرێن، نه‌ک حکومڕابن. له‌م هه‌ڵسوڕانه‌دا، هه‌ڵسوڕێنراوان هه‌میشه داوای ڕاپه‌ڕین و ڕووخاندنی حکومه‌ت و له‌ناوبردنی په‌رله‌مان ده‌که‌ن. له‌م هه‌ڵسوڕانه‌دا، هه‌ڵسوڕێنراوان ده‌ڵێن، هه‌ر کات بمانه‌وێت، ئه‌وا له هه‌ولێر ته‌خت و تاراجی حکومه‌ت ڕاده‌ماڵین ...هتد.
له مێژوویه‌کی دیاره‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا، هیچ کات وه‌ک ئیمڕۆ به‌و شێوه ئاشکرا و ڕوونه ڕق دیار نه‌بووه. به‌دبه‌ختیی له‌م نابه‌خته‌وه‌رییه‌دا ئه‌وه‌یه، که هه‌میشه کێشه‌کان به سیاسیی ده‌کرێن، له‌کاتێکدا له به‌شێکی گه‌وره‌ی کێشه‌کاندا، کێشه‌کان ده‌روونیین. له دروستبوونی یه‌که‌میین کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌تا ئێستا به‌رده‌وام کێشه بوونی هه‌بووه، لێ هه‌رگیز هیچ کابینه‌یه‌ک وه‌ک کابینه‌ی نۆهه‌م نه‌فره‌تی لێ نه‌کراوه، له‌کاتێکدا ئه‌قڵێکی ته‌ندروست سانا ده‌توانێت ببینێت، که ئه‌م کابینه‌یه، یه‌کێکه له کابینه ئیدیاڵییه‌کانی مێژووی حکومڕانیی کورد له باشووردا. به‌ڵام بۆچیی به‌شێک له خه‌ڵکیی چاوی بینینی ئه‌م ڕاستییه‌یان نییه؟ وه‌ڵام، چونکه ڕق چاوی بینینی نه‌هێشتوون، ئه‌وان ئه‌وه ده‌بینن، که ده‌یانه‌وێت بیبینن.
ئه‌وه‌ی له ده‌ڤه‌ری سلێمانییدا له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه و کاری پێده‌کرێت، بریتییه له ماس مانیپولاسیۆن (هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی کۆ)، بریتییه له ماس هایپنۆزه (هیپنۆتیزه‌کردنی کۆ). ڕق له ده‌ڤه‌ری سلێمانییدا ڕه‌گی هه‌موو کێشه‌کانه، ڕق له پارتی دیموکرات و له بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی ڕه‌گی هه‌موو کێشه‌کانه.
بۆچیی بوونی مه‌سرور بارزانیی وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌ت، که سه‌رۆکێکی ئیدیاڵیی و لێهاتووه، له به‌شێکی گه‌وره‌ی ده‌ڤه‌ری سلێمانییدا په‌سه‌ند ناکرێت؟ بۆچیی خه‌ڵکانێک مه‌سرور بارزانی‌یان پێ هه‌زم ناکرێت و به ئارگومێنتی پریمیتیڤ دژایه‌تییه‌کی تووند و تیژی حکومه‌ت ده‌که‌ن؟ وه‌ڵام، چونکه تاک و کۆ له هه‌لومه‌رجێکدا له ڕێگای گوێگرتنه‌وه، بینینه‌وه، فێربووه، که تێزێک به ڕاستییه‌کی ده‌رچوو بزانێت، به‌شێوه‌یه‌کی کرۆنیی، که هه‌میشه کاتێک گوێی له بۆ نموونه بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی ده‌بێت، گوێی له پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌بێت، ڕاسته‌وخۆ به‌بێ هاوکارییه‌کی ده‌ره‌کیی، خودی خۆی، خۆی ده‌خاته‌وه باروودۆخێک، که تێیدا مێشکی تاک له دوو به‌شی تایبه‌تدا چالاکه، یه‌کێکیان پێیده‌گووترێت، پرێفرۆنتال کۆرتێکس و ئه‌وی تریشیان پێیده‌گووترێت، پرێکونۆیس. پرێکونۆیس ده‌که‌وێته ناوه‌ڕاستی مێشکه‌وه له‌ژێر سه‌قفی کاسه‌ی سه‌ردا، ئه‌م به‌شه‌ی مێشک چالاک ده‌بێت، کاتێک تاک گوێی له ناوی خۆیه‌تی، کاتێک تاک گوێی له وشه‌ی "من" ده‌بێت، کاتێک تاک تێکستێک ده‌خوێنێته‌وه، که به "من" ده‌ستپێده‌کات، یاخوود تێکستێک که وێنه‌ی خۆی تێدا ده‌بینێت، یاخوود هاوڕایه له‌گه‌ڵیدا. لێ ئه‌م به‌شه‌ی مێشک هه‌مانشێوه چالاک ده‌بێت، کاتێک فێری شتێک بووه بۆ کردن، بۆ نموونه ڕق بوون له که‌سێک، هه‌رکاتێک ئه‌و که‌سه ده‌بینێت، ئه‌وا ئه‌م به‌شه‌ی مێشک چالاک ده‌بێت و تاکیش ڕقی خۆی به‌رانبه‌ر به‌و که‌سه پیشان ده‌دات. کاتێک تاکی ڕقهه‌ڵگرتوو ناوی ئه‌و که‌سه‌ی دێته به‌رچاو، گوێی له ناوی ده‌بێت، له ڕۆژنامه‌یه‌کدا ناوی ده‌خوێنێته‌وه، وێنه‌که‌ی ده‌بینێت، له تێلێڤیزیۆندا ده‌یبینێت ....هتد. به‌مشێوه‌یه ده‌بینین ماس هیپنپۆزه له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردییدا به‌شێوه‌یه‌کی کرۆنیی چالاکه. ئه‌مه‌ش زیانێکی گه‌وره به کورد خۆی و قازانجێکی گه‌وره به دوژمنانی ده‌گه‌یه‌نێت، چونکه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت، که خۆمان، خۆمان له‌ناوبه‌رین.
له‌م خۆ له‌ناوبردنه‌دا، به‌شێک له سیاسییه‌کان و پارته‌کان ڕۆڵێکی گه‌وره ده‌بینن. له‌م ڕۆڵ بینینه‌دا، ده‌بینرێت، که ئه‌م به‌شه له سیاسییه‌کان و پارته‌کان، نه‌ک خۆیان له‌سه‌رو حکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه ده‌بینن، به‌ڵکوو خۆشیان له‌سه‌رو یاسایه‌وه ده‌بینن. کاره‌ساته‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که که‌سێکی سیاسیی، که خاوه‌نی پۆسته له پارته‌که‌ی خۆیدا، داوا ده‌کات، که هاووڵاتییان چی بکه‌ن، داوا ده‌کات، که هاووڵاتییان گوێڕایه‌ڵی حکومه‌ت و ڕێنماییه‌کانی نه‌بن. ئه‌رکی حکومه‌ت لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که له خزمه‌تی یاسادا بێت، هه‌تاوه‌کوو یاساش، ئه‌مجۆره سیاسیی و پارتانه، ڕاپێچی به‌رده‌م لێپرسینه‌وه بکات، چونکه ژیانی هاووڵاتییان و ئاینده‌ی نیشتیمانێک ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
دواجار کۆمه‌ڵگای کوردیی، وه‌ک هه‌ر یه‌ک له کۆمه‌ڵگاکانی تری جیهان، خاوه‌نی تاکه شێواوه‌کانی خۆیه‌تی، خاوه‌نی سایکۆپاته‌کانی خۆیه‌تی. جیاواز له سایکۆپاته‌کانی ئه‌وروپا، سایکۆپاته‌کانی کورد، ئه‌وانه‌ن، که هه‌میشه وه‌ک پاڵه‌وان خۆیان ده‌ناسێنن و هیچ کاتێکیش له هیچ تاوانێکدا، تاوانبار ده‌رناکه‌ون و ده‌ستگیرناکرێن، دادگایی ناکرێن و زیندانیی ناکرێن. ئه‌م سایکۆپاتانه توانایه‌کی گه‌وره‌ی مانیپولیره‌کردنی تاک و کۆیان هه‌یه، نێچیری گه‌وره‌ی ئه‌م سایکۆپاتانه نارسیسته‌کانن، که له‌لایه‌ن سایکۆپاته‌کانه‌وه به‌کارده‌هێنرێن بۆ گه‌یشتن به ویستێکی ویستراو. تووڕه‌یی ئه‌م سایکۆپاتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پڕنه‌کردنه‌وه‌ی حه‌ز و ویسته‌کانیان له گه‌شه‌ی پێشینه‌ی ده‌روونیی منداڵییاندا. ته‌ماشایه‌کی جیهانی سیاسییه‌کانی کورد بکه و سایکۆپاته‌کان بناسه‌ره‌وه، چاوێک به میدیای کوردییدا بخشێنه و نارسیسته‌کانی کورد بناسه‌ره‌وه. ماوه‌ته‌وه بپرسم، که‌ی ڕاده‌وه‌ستین له‌وه‌ی، که خۆمان، خۆمان له‌ناو ببه‌ین؟ وه‌ڵام، ئه‌و کاته‌ی به ئاگا ده‌بین له بیرکردنه‌وه و مامه‌ڵه‌کانمان. ئاماده‌یت به‌ئاگا بیت له بیرکردنه‌وه و مامه‌ڵه‌کانت؟