بزووتنهوهى گۆڕان ههڵوێستى خۆى رادهگهيهنێت
K24 – ههولێر:
کۆبونەوەی جڤاتی "نیشتیمانی" بزوتنەوەی گۆڕان کۆتایی هات و بڕیارە کەمێکی دیکە راگەیەندراوێک، سەبارەت بە بڕیارەکانی ئەمڕۆی بڵاو بکاتەوە.
لهو بارهيهوه سايتى سبهى سهر به بزووتنهوهى گۆڕان بڵاويكردووهتهوه، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی، بە سەرۆکایەتی عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی دەستی پێکرد و کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەکە کۆتاییهات، بڕیارە کەمێکی دیکە لە راگەیەندراوێکدا وردەکاریی کۆبونەوەکە و بڕیارەکانی بۆ رایگشتی بڵاو بکرێتەوە.
کۆبونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر سێ تەوەری سەرەکی بو ئەوانیش؛ پرسی ریفراندۆم و پرسی ئاسایی كردنهوهی پهرلهمانی كوردستان و پرسی كۆبونهوه و پەیوەندی نێوان بزوتنهوی گۆڕان و لایهنه سیاسیهكان، به تایبهتی پارتی دیموكراتی كوردستان.