ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم كۆدەبێتەوە

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەكە دەكات

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بە سەرپەرشتی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

سەرچاوەیەكی باڵا لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بە سەرپەرشتی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر تاوتوێی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.