له بانه تهرمى رهحيم و كهيوان زهبيحى بهخاك سپێردرا
K24 – ههولێر:
دواى نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لە خەڵک و هونەرمەندانی شاری بانە و شارەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان، تەرمی دوو برای سینەماکار و شانۆکاری کورد، رەحیم و کەیوان زەبیحی بە خاک سپێردرا.
تەرمی ئەم دوو برایە ئێوارەی رۆژی هەینی بە سووتاوی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا دۆزرابوویەوە.
هێزە ئەمنییەکانی بانە دەڵێن بکوژی ئەو دوو هونەرمەندە کوردە دەستبەسەر کراوە و دانی بەوەدا ناوە کە بە هۆی ئەوەی قهرزى لاى کەیوان زەبیحی بووە ئەم تاوانەی ئەنجام داوە.