کۆرۆنا نرخی زێڕیشی دابەزاند

به پێچەوانەوه نرخی دۆلار بەرز بووەوه

K24 – هەولێر:

دوای مەترسیی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەریی لەسەر ئابووریی جیهان، ئەمڕۆ نرخی زێڕیش له بازاڕەکانی جیهان دابەزی.

نرخی زێڕ بۆ ئاڵوگۆڕی خێرا سەدا 0.4 دابەزی و گەیشته 1480 دۆلار بۆ هەر ئۆنس، دوێنێش سەدا 3ی نرخەکەی لەدەست دا. کانزا بەهادارەکانی دیکەش هەمان کاریگەرییان لەسەر هەبووه.

له بازاڕەکانی ئەمەریکاش نرخی ئاڵوگۆڕی خێرای زێڕ سەدا 0.3 دابەزی و گەیشته 1481.7 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک.

به پێچەوانەوه نرخی دۆلار له بازاڕەکانی جیهان زۆرترین بەرزبوونەوەی له سێ ساڵی رابردوودا تۆمارکرد.

هەر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی نەوت گەیشته نزمترین ئاستی خۆی له 18ساڵی رابردوو.

سەرچاوه: reuters